کتێبخانەکانی شارەکەیان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ۱/ ۲/ ۲٠۲٠، لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆکی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ ، کتێبخانەکانی شارەکەیان بەسەرکردەوە.

بەوردی پلان بۆ کاری هاوبەشی شارە ئەدەبییەکانی بەریتانیا و جیهان دانراوە

ئەمڕۆ، ۱/ ۲/ ۲٠۲٠، لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا؛ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری نۆتینگهام خاتوو کۆنسیلۆر ڕۆسێماری و خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆکی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانیی لە بواری کەلتوردا کۆبوینەوە، لە کۆبونەوەکەدا بەوردی پلان بۆ کاری هاوبەشی شارە ئەدەبییەکانی بەریتانیا و جیهان دانراو بەگەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد، […]

بانگهێشتی فەرمیی مایەری شاری ئەنگۆلێمی فەرەنسا

ئەمڕۆ، ۲۹/ ۱/ ۲٠۲٠، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی مایەری شاری ئەنگۆلێمی فەرەنسا، بەشداریمانکرد لە یادی ٤۷ ساڵەی کارە هونەرییە دەستییە ناوازەکانی شارەکە و وەرگرتنی نازناوی شاری داهێنەری ئەدەب، لەگەڵ شاری سلێمانیدا لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لەساڵی ۲٠۱۹دا، بەفەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان بۆ شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەب دەربڕی، پارێزگاری سلێمانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئەنگۆلێمدا […]

چیرۆکە وێنەییەکانی شاری ئەنگۆلێم لە فەرەنسا

ڕۆژی ۳٠/ ۱/ ۲٠۲٠ ، لەچواچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆکە وێنەییەکانی شاری ئەنگۆلێم لە فەرەنسا وەک شاری داهێنەری ئەدەب، بەئامادەبونی سەرۆکی فەرەنساو وەزیری ڕۆشنبیریی فەرەنسا، هاوڕێ لەگەڵ مایەری شاری ئەنگۆلێمدا بەشداریمانکرد لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێی پیشانگای لاوانی چیرۆکە وێنەییەکاندا.