دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان شەش کتێبی چاپکراوی نوێ دەخاتە بەردیدی خوێنەرانی

لەمەراسیمێکی تایبەتدادەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ڕۆژی پێنج شەممە 4/3/2021 کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، لە مەراسمێکدا لە ناوەندی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بە ئامادەبوونی وەرگێڕە بەڕێزەکانی،شەش کتێبی چاپکراوی نوێ دەخاتە بەردیدی خوێنەرانی خۆشەویستیئامادەبوونتان مایەی خۆشحاڵییە….١- هۆمۆدیۆس: مێژوویەکی پوختی داهاتوونووسینی: یووڤال نووح هەراریوەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: عەلی نادر..۲- ڕۆمانی – چوارمێخە کێشانەوەی مەسیحنوسینی : نیکۆس کازانتزاکیسوەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی..۳- […]

بابا تاهیری هەمەدانی/عوریانی

مێژووی ئەدەبیاتی کوردی پێمان دەڵێت، بابا تاهیر کۆنترن شاعیری کوردە و شیعرەکانی بە دەستپێکی ئەدەبیاتی نووسراوی کوردی دادەنرێت. بابا تاهیر شاعیری سەدەی یازدەیە، یەکەم شاعیریە بە زاری لووڕی و تێکەڵ بە زار و شێوەزارە کوردییەکانی تر، شیعری گوتبێت. بابا تاهیر وەک کولتووری سەدە و سەردەم و ناوچەکەی خۆی، پەیڕەوی بیروباوەڕی یارسانی کردووە؛ یارسانەکان خاوەن بیروباوەڕێکی […]

سپۆت لایت عێراق بو ساڵى ٢٠٢١

سپۆت لایت عێراق پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرالە پشتگیری دەکرێت.سپۆت لایت بریتییە لە بەخشینی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی لە عێراقدا دەژین و خەریکی کاری کەلتوورین. سپۆتلایت عێراق یارمەتی دارایی پرۆژەی هونەری و کەلتووری دەدات تا بڕی ١٠.٠٠٠ یۆرۆ (نێزیكی ١١.٧٠٠دولار) . ئامانجی تری سپۆتلایت عێراق بریتییە لە هێنانە ئارای تۆڕێکی […]

ئاگاداریەک لە لیژنەی بیست وچوارەمین فئستڤالی گەلاوێژوە

بۆ سەرجەم ئەو شاعیر و چیرۆکنوس و نوسەرانەی دەیانەوێت بە بابەت لە (٢٤) بیست وچوارەمین فئستڤالی گەلاوێژ بەشداری بکەن، تکایە ئاگاداری مەرجەکانی وەرگرتنی بابەت بن بەم شێوەیەی خوارەوە: پێویستە سەرجەم بابەتەکانی (شعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) نوێ بن و پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتنەوە و بە فۆنتی یونیکورد گۆران تایپ کرابن و سایزی (١٤) بن. شعر، […]

بانگهێشتنامەیەک لە فێستیڤاڵی جیهانی ئەدەب و میوزیک

بانگهێشتنامەیەک لە فێستیڤاڵی جیهانی ئەدەب و میوزیکی شاری ئۆدێسا (لە ئۆکرانیا) بۆ شاری سلێمانی شاعیر و چیرۆکنووس و موزیکژەنانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شیعر لە ئۆدێسا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە (ئۆکرانیا) بەڕێوە دەچێت و شاری سلێمانیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن. فێستیڤاڵەکە لە بەرواری […]

پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی ئەکادیمیی کەلتوریی

پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی ئەکادیمیی کەلتوریی گەورەی سەنتەری کەلەپور و کەلتوریی دیجیتاڵیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە دەسکەوتێکی گەورەی تۆڕی نەهرەین و پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆکانی (یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆرد)ی بەریتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیە و تەرخانکردنی بڕی یانزدە ملیۆن پاوەندە بۆ دە ساڵی ئایندە بۆ […]

هەلی وەرگرتنی گرانتێک لە لایەن British Council ەوە

پرۆگرامی گرانتی Masarat کە لە لایەن British Council ەوە ڕێکدەخرێت، پڕۆگرامێکە بۆ هاندانی داهێنان لە بوارەکانی ئەدەب، دیزاین، فاشن، فیلم، تەلارسازیی، میوزیک، شانۆ، دانس(سەما) و هونەری بینراو لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە. ئەم پڕۆگرامە ٢٠ پڕۆژە لە باشترینەکانی ئەو بوارانە هەڵدەبژێرێت و بە لایەنی کەمەوە ٣ پڕۆژە لە عێراق هەڵدەبژێردرێت. بودجەی […]

سەروەر ئەفەندی میوانداری کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-١-٢٠٢٠، سەروەر ئەفەندی، بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ و یاریدەدەری بەڕێوەبەری کەشکۆڵ، لە لایەن بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیاوە لە هەرێمی کوردستان، لە شاری جوان میوانداریکرا. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر کار و چالاکییەکانی هەردوو دەزگاکە کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی کاری پێکەوەیی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی کولتووری بەریتانیا.

ناوەندی ڕەهەند و ئەزموونێکی نوێ لە ساڵێ نوێدا

ناوەندی ڕەهەند هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەوڵی داوە ئەزموونێکی نوێ لە کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب و هاوکات کتێبفرۆشیدا پێشکەش بکات. ئەزموونێک کە هەموو دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبفرۆشییەکان بە هاوکاری خۆی بزانێت، نەک لە هەوڵی سڕینەوە و دژایەتیکردن و بچووککردنەوەی ئەوانی تردا بێت. هەموو دەزگاکانی چاپ و چاپەمەنییەکان بە تەواوکەری کاری خۆمان و […]

سەرەنجام کتێبی وەرگێڕانی شیعرەکانم بۆ زمانی فەڕەنسی ئەمڕۆ گەیشت

سەرەنجام کتێبی وەرگێڕانی شیعرەکانم بۆ زمانی فەڕەنسی ئەمڕۆ گەیشت. سوپاس بۆ چاپخانەی کۆنتغ و وەرگێڕی کتێب ڤیکتۆر مارتینێز. وێنەی سەر بەرگەکە ھی ھونەرمەند دارۆ عەوڵایە. ساڵی تازە لە ئێوەی ئازیز پیرۆز بێت، بە ھیوای ئەوەی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵمان میھرەبانتر بێت.