ئێوارەی ئەمڕۆ٢٨-١٠-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە کردنەوەی فێستیڤاڵی شێوەکاریی و گرافیک و پەیکەرتاشیی (گێڕانەوەی چیرۆکەکانی سندباد)دا، کە لەلایەن دامەزراوەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی و چاودێری بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلتائی لە گەلەری ئەمنەسورەکە بەبەشداریی زیاتر لە سەد هونەرمەندی پارێزگا جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.لە فێستیڤاڵەکەدا مەدالیای ڕێزلێنانی هونەرمەندانی عێراق و دامەزراوەی میزۆپۆتامیا بەخشرایە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر پشتیوانیە بەردەوامەکانی لە کایە کەلتوریی و هونەریی و ڕۆشنبیریی و ئەدەبییەکان.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2025/01/IMG_2319-768x576.jpg)