دەزگای سەردەم بەپێی‌ بڕیاری‌ ژمارە (٩٨)ی‌ ڕۆژی‌ ٢٥/١٠/١٩٩٨ی‌ سەرۆکایەتیی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ حکومەتی‌ ھەرێمی‌ کوردستان دامەزراوە. دەستەی‌ دامەزراندنی‌ دەزگاکە: (شێرکۆ بێکەس‌، ڕەووف بێگەرد‌، حسێن عارف‌، محەمەد موکری‌ ‌و دڵشاد عەبدوڵڵا) بوون. ئەم دەزگایە‌ وەک ناوەندێکی‌ ڕۆشنبیریی‌ مەدەنی‌ لە مێژووی دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا کۆمەڵێک‌ ئەرکی‌ ڕۆشنبیریی‌ گرتووەتە ئەستۆ.

لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا خاوەنی نزیکەی ٢٠٠٠ دوو هەزار ناونیشانی کتێبە، لە بوارە جیاوازەکانی: “ڕۆمان، چیرۆک، شیعر، ڕەخنەی ئەدەبی، سیاسەت، فیکر، فەلسەفە، مێژوو، جوگرافیا، سینەما، شانۆ… هتد لەگەڵ کتێبی وەرگێراو لە هەموو زمانە جیهانییەکانەوە بۆ زمانی کوردی لە هەموو بوارە جۆربەجۆرەکاندا.

ژمارە: ٠٧٧٠٤٤٧٣٨١٣

ئیمەیڵ:info@sardam.org