یەکەمین پیشانگای شێوەکاریی نێودەوڵەتیی تەلەڤیزیۆنی لە گەلەریی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەکە کرایەوە

ئەمڕۆ٧-١٠-٢٠٢٠، بەپشتیوانیی و چاودێریی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، یەکەمین پیشانگای شێوەکاریی نێودەوڵەتیی تەلەڤیزیۆنی لە گەلەریی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەکە بەبەشداریی هەشتاوپێنج هونەرمەندی شوێنە جیاجیاکانی دنیاو بە هەماهەنگیی ناوەندی حەوت ڕەنگە، کرایەوە.