شاری لوبیانا (پایتەختی سلۆڤینیا و شاری ئەدەبیی یوونسکۆ)، بە ژینگەیەکی هونەریی زیندوو و جۆراوجۆری چالاکییە ئەدەبییەکان دەناسرێتەو، لە نمایشی ئەدەبیی ناوخۆییەوە تا فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە گەورەکان. ئەم پڕۆگرامی هاونشینی ئەدەبییە کە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە دامەزراوە، ژینگەیەکی پڕ لە ئارامی و بێدەنگی بۆ نووسین و داهێنان دابین دەکات، هاوکات دەرفەتی بەشدارییەکی کارا لە ژیانی ئەدەبیی شارەکەدا دەڕەخسێنێت.

ماوەی پرۆگرامەکە

ئەم پڕۆگرامە هاونشینییەکە بۆ هەر نووسەرێک بۆ ماوەی یەک مانگ دەبێت. دوو وادەی دیاریکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بەردەستە:

خولی یەکەم: ١ تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٧  

خولی دووەم: ١ تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٧

مەرجەکانی بەشداریکردن

ئەم دەرفەتە بۆ نووسەرانی نێودەوڵەتی کراوەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:

پەیوەندی بە یەکێک لە شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ: پێویستە پێشکەشکار پەیوەندییەکی ڕوون و ڕاستەقینەی بە یەکێک لە شارە ئەدەبییەکانی تۆڕی یوونسکۆ هەبێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە پێشکەشکار نیشتەجێی ئەو شارە بێت، یاخود بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەوێ ژیابێت، یان لە ڕێگەی کار و بەرهەمی ئەدەبییەوە بەستراوە بێت پێوەی. ئەم پەیوەندییە دەبێت لە فۆڕمەکەدا بە ڕوونی بنووسرێت.

بەرهەمی چاپکراو: پێویستە نووسەر لانیکەم خاوەنی یەک کتێبی چاپکراو  بێت بە زمانی خۆی (ڕۆمان، کورتەچیرۆک، شیعر، یان شانۆنامە).

دەرفەتێکی یەکسان: هیچ سنووردارکردنێک لە ڕووی تەمەن، ڕەگەز، نەتەوە یان ستایلی ئەدەبییەوە نییە؛ نووسەرانی هەموو ژانرا ئەدەبییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

بەرنامەکە چی پێشکەش دەکات؟

پاڵپشتیی دارایی: بڕی( ١,٢٥٠ ) یۆرۆ وەک خەڵات و خەرجیی گەشت پێشکەش دەکرێت.

شوێنی مانەوە: یەکەیەکی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ، لەگەڵ چێشتخانەیەکی بچووک لە سەنتەری هونەریی مێژوویی شویتسارییا  لەناو پارکی تیڤۆلی، لە تەنیشت هونەرمەندان و پێشانگە هونەرییەکانی سەنتەرەکە.

بەشداریکردنی ڕۆشنبیری: دەرفەتی تێکەڵاوبوون لەگەڵ ژینگەی ئەدەبیی لوبیانا و بەشداریکردن لە خوێندنەوە و چالاکییە ئەدەبییەکان.

چۆنییەتی پێشکەشکردن و دوا وادە

داواکارییەکان تەنها لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە وەردەگیرێن.

دوا وادە بۆ پێشکەشکردن: ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.

لینکی فۆڕمی ئۆنلاینی داواکاری:
فۆڕمی داواکاری