خۆشحاڵین بە بانگهێشتکردنتان بۆ پێشنیارکردنی بەرهەمە ئەدەبییەکان بۆ خەڵاتی ئەدەبی بوچۆن. بۆ ڕۆمانی نایاب کە باس لە بابەتی “دیاسپۆرا” (نوسەرانی تاراوگە) بکات. تکایە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکانتان چاو بەم ڕێنماییانەی خوارەوەدا بخشێنن.
١. مەرجەکانی پێشنیارکەر
- کراوەیە بۆ هەمووان: هەموو کەسێک (تاک و گرووپ) دەتوانن بەشداری بکەن.
- سنووری پێشنیار: هەر کەسێک تەنها دەتوانێت یەک بەرهەم پێشنیار بکات.
- تێبینی: خۆ-پێشنیارکردن (پێشنیارکردنی بەرهەمی خۆت) ڕێگەپێدراو نییە.
٢. مەرجەکانی بەرهەمە پێشنیارکراوەکان
- ئەو کتێبانەی بە زمانی کۆری یان ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە
- ڕۆمان لەسەر بابەتی دیاسپۆرا (تاراوگە)
- بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئەو نووسەرانەی لەژیاندا ماون (جگە لەو بەرهەمانەی کە چاپیان نەماوە)
٣. مەودای کاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەم
بەرهەمەکە بەپێی ساڵی بڵاوکردنەوە دیاری دەکرێت بەم شێوەیە:
- بەرهەمی کۆری (زمانی ڕەسەن): ئەو بەرهەمانەی لە نێوان تەمموزی ٢٠١٥ بۆ حوزەیرانی ٢٠٢٥ بڵاوکراونەتەوە.
- بەرهەمی ئینگلیزی (زمانی ڕەسەن): ئەو بەرهەمانەی لە نێوان تەمموزی ٢٠٠٥ بۆ حوزەیرانی ٢٠٢٥ بڵاوکراونەتەوە.
- وەرگێڕانەکان (زمانی ڕەسەن نە کۆرییە و نە ئینگلیزی): دەبێت وەرگێڕانی کۆری یان ئینگلیزییان هەبێت کە لە نێوان تەمموزی ٢٠١٥ بۆ حوزەیرانی ٢٠٢٥ بڵاوکرابنەوە.
تێبینی: ئەگەر بەرهەمێک بە هەردوو زمانی کۆری و ئینگلیزی بڵاوکرابێتەوە، ساڵی نوێترین بڵاوکردنەوە دەکرێتە پێوەر. ئەو بەرهەمانەی دوای ڕاگەیاندنی ئەم بانگەوازەش بڵاودەبنەوە، دەرفەتی لەبەرچاوگرتنیان هەیە..
٤. وادەی پێشکەشکردن
وادەی پێشکەشکردن کراوەیە لە ٢٧\١١\٢٠٢٥ تاوەکو ٢٣\١٢\٢٠٢٥
٥. چۆنیەتی پێشکەشکردن
دەتوانن لەم لینکەوە زانیاریەکان تۆمار بکەن:


