شاری ئەدەبیی وۆنجو دەرفەتێک بۆ نووسەرێکی شارە ئەدەبییەکان دەڕەخسێنێت تا بێتە وۆنجو و بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە “سەنتەری کلتووری تۆجی” بمێنێتەوە.
بۆ ساڵی ٢٠٢٦، یەک نووسەر سوودمەند دەبێت لەم هاونشینییە.
زانیارییەکانی بانگەوازەکە:
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن: ٣١ی ئایار
ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراو: پێش ٢١ی تەمموز
شوێن: سەنتەری کلتووری تۆجی
ماوەی مانەوە: هەشت هەفتە
بەرواری دەستپێکردن: ١ی ئەیلوول، ٢٠٢٦
بەرواری کۆتایی: ٣١ی تشرینی یەکەم، ٢٠٢٦
ئەوانەی دابین دەکرێن:
پلیتی فڕۆکە (چوون و هاتن).
گواستنەوە لە کاتی گەیشتن و گەڕانەوەدا.
مانەوەی ٨ هەفتە لە سەنتەری کلتووری تۆجی لەگەڵ ژەمی خۆراکی ئۆرگانیک.
ژوورێکی تایبەت بۆ نووسین.
دەرفەت بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە کلتوورییەکانی وۆنجو و “فیستیڤاڵی مانگی ئەدەبیی وۆنجو”.
مەرجەکان:
ئاستی زمانی ئینگلیزی یان کۆرییەکەی لە سەروو مامناوەند بێت .
بە لایەنی کەمەوە ٥ ساڵ ئەزموونی نووسینی داهێنەرانەی هەبێت، و لانیکەم یەک بەرهەمی بە زمانی ئینگلیزی یان کۆری بڵاوکرابێتەوە (یان وەرگێڕدرابێتە سەر ئەو زمانانە).
ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ و فیستیڤاڵە ناوخۆییەکان.
ئارەزووی کلتوور و ئەدەبیاتی کۆری بکات.
نووسینی بەرهەمێکی کورت (وتار یان شیعر) دەربارەی وۆنجو یان کۆریا لە کاتی مانەوەکەدا.
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پێویستە ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە:APPLICATION FORM
بەڵگەیەک کە سەلمێنەری ٥ ساڵ ئەزموونی نووسین بێت، لەگەڵ بەڵگەی بڵاوکردنەوەی لانیکەم یەک کار بە زمانی ئینگلیزی یان کۆری.


