سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ بەشدارە لە پڕۆژەی (گفتوگۆی شاران) (Talking Cities) کە لەلایەن نۆتینگھام شاری ئەدەبیی یونسکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە گەنجە نووسەرەکان (تەمەن ١٦-٢٥ ساڵ) لە سەرانسەری جیهانەوە لە ڕێگەی نامەی دەستنووسەوە بەیەک دەبەستێتەوە. بەشداربووان نامەی دەستنووس بۆ یەکتری دەنێرن و دەبنە هاوڕێی نامەگۆڕینەوە.
پڕۆژەکە ١٥ گەنجی نووسەر لە نۆتینگھامەوە لەگەڵ ١٥ گەنجی تری ٥ شاری دەستنیشانکراوی ناو تۆڕەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.
ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تۆی نوسەر تاوەکو لەگەڵ نووسەرێکی تر لە وڵاتێکی تر ببیت بە هاوڕێ و دەربارەی ژیان لە شارێکی تر زانیاری وەربگریت و دەنگی خۆت وەک گەنجێک بگەیەنە جیهان.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان: ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:


