ئەمڕۆ لە سلێمانی، خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەستی پێ کرد. ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن  “دامەزراوەی ڤیم”ەوە و بە سپۆنسەریی میدیاییی دەزگای کوردسات بەڕێوە دەچێت. لە ڕۆژی یەکەمدا حەوت کورتە فیلم نمایش دەکرێن و بڕیارە لە ڕۆژی دووەمدا پانێڵێک دەربارەی ڕۆڵ و دەرفەتەکانی مۆبایل لە فیلمسازیی هاوچەرخدا ڕێک بخرێت.

ڕێکەوت: ١٩ – ٢٠ / ٦ / ٢٠٢٦

کات: ٦:٣٠ی ئێوارە

شوێن: سلێمانی – سیتی سینەما