شاری جینجو لە وڵاتی کۆریای باشوور بانگهێشتی ١٠ خوێندکاری زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کولتووری و داهێناندا.
ئەم پڕۆژەیە کەمپێکی نێودەوڵەتی ٦ ڕۆژەیە بۆ گەنجان لە وڵاتی کۆریای باشوور، کە تێیدا بەشداربوان وانەی تیۆری لەسەر چەند بابەتێک وەردەگرن وەک (گەنجان لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و تۆڕی شارەکاندا) و چەند ئەرکێکێش لە ماوەی مانەوەیاندا ئەنجام دەدەن، هاوکات چێژ لە وانە و چالاکییە کولتوورییە جۆراوجۆرەکان وەردەگرن.
مەرجەکانی بەشداریکردن
دەبێت بەشداربوو خوێندکاری زانکۆ بێت.
خوێندکار بێت لە یەکێک لەو شارانەی ئەندامن لە تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ (UCCN)دا.
خولیایەکی زۆری بۆ بوارەکانی کولتوور، هونەر، کاری دەستی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی هەبێت.
ماوەی پێشکەشکردن: ١١ی ئایار تا ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
کاتی کەمپ: ٢١ی ئاب تا ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦.
چۆنیەتی پێشکەشکردن
ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە بە ئیمەیڵ بنێرە بۆ leegyungah@korea.kr:
١. فۆرمی داواکاری (لەخوارەوە هاوپێچکراوە)
٢. کورتەیەک دەربارەی خۆت
٣. نامەی پشتگیری لە لایەن نوێنەری یونسکۆ لە شارەکە.


