لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شاری تاییف وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆ، وابڕیاربوو ڕۆژانی ١٢- ١٥ ی ئەم مانگە، وەفدی ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆدا، بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ شارە ئەدەبییە داهێنەرەکانی تری جیهاندا لە یونسکۆو گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکیی عیراق/ سلێمانی، بەشداریی لە دیداری نێودەوڵەتیی تاییف بۆ نوسەران و خوێنەراندا، بکات.
وەفدی پارێزگای سلێمانی بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە پۆزشیان بۆ سەردانەکەیان هێنایەوە، بەڵام وەک هەمیشە بەشدارییەکی کارایان هەبوو، بەتایبەتیی کە وەفدی گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکیی عیراق/ سلێمانی، وەک هەمیشە توانیان باڵیۆزی سلێمانی و کوردستان بن و نمونەیەکی جوانی نوێنەرایەتیکردنی پارێزگای سلێمانی لەڕێی بەڕێز سەروەر تەها سۆڵەییەوە، پێشکەشبکەن.





