مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس ناوەندێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی گرنگە لە شاری سلێمانی، کە لە ٢٠ی ئەیلوولی( ٢٠٢٥)دا بە فەرمی لە ڕێوڕەسمێکدا کرایەوە. مۆزەخانەکە لە نێو ئەو ماڵە سێ نهۆمییەدا دامەزراوە کە شاعیری گەورەی گەلی کورد، شێرکۆ بێکەس، ژیانی تێدا بەسەربردووە. کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە خەونێکی لەمێژینەی خودی شاعیر بوو بۆ پاراستنی مێژوو و بەرهەمەکانی. مۆزەخانەکە بووەتە جێگەی سەردانی ئەدیبان و شەیدایانی ئەدەب لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە. تێیدا کۆمەڵێکی زۆر لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی شاعیر پارێزراون، لەوانە ئامێری چاپە ناسراوەکەی، پێنووسەکانی، دەستنووسە ڕەسەنەکانی و کتێبخانە تایبەتییەکەی.
مۆزەخانەکە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە ڕەنگدانەوەی ئەو کەشە بێت کە شێرکۆ تێیدا شاکارە ئەدەبییەکانی دەنووسی، ئەو شیعرانەی کە گوزارشتیان لە ئازار و ئاواتەکانی نەتەوەی کورد دەکرد.
ژمارە:07700939567
ئیمەیڵdako.org@gmail.com






