Search
Close this search box.

لەپێناو خزمەتی زیاتر بە بواری ڕووناکبیریی و دروستکردنی دیالۆگی کولتووریی و برەودان بەداهێنان و قەڵەمی تازە و دیدگای جیاوازی ڕۆشنگەریی، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (٢٩)یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی ڕێکدەخات.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو نووسەرو ئەکادیمییە بەڕێزانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕکێی (٢٩)یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بکەن، دەتوانن بەرهەمەکانیان لەبواری (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) لە ماوەی سێ مانگدا (٥/١ تا ٢٠٢٦/٨/١) بۆ فێستیڤاڵ بنێرن، بەپێی ئەم مەرجانە:

١- بابەتەكان با بە فایلی وۆرد بێت، نەکPDF.

٢- شیعر لە پێنج (٥) لاپەڕە زیاتر نەبێت.

٣- چیرۆك لە دوو هەزار (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.

٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (٦٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.

٥- دەبێت بەتەنیا بە یەک بەرهەم بەشداربن.

٦- نابێت پێشتر بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.

٧- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەی دابنرێت.

٨- بەرهەمەکانتان لەم ڕێگەیەوە وەردەگرین:

Galawezh1996@gmail.com