Search
Close this search box.

نوسەر بەختیار عەلی ڕۆژانی 8 و 9 ی مانگ لە چالاکییەکانی پێشانگای کتێب لە ئانگرید ـ لە شاری یوتۆبۆری لە سوید، بەشدار دەبێت.

بەشداری 8 ی مانگ بەشدارییەکی کورتە لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکەدا بۆ ناساندنی نوسەر و خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەک لە ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە کوردی و سویدی. چالاکییەکە کاتژمێر 19.15 بۆ 19.30 خولەک دەبێت. تێکستەکە لەلایەن هاوڕێی نوسەرەوە (ژیوار ڕەشید) وەرگێڕدراوەتە سەر سویدی و هەر خۆشی بە سویدی دەیخوێنێتەوە. لە ڕۆژی 9 ی مانگدا و هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگاکەدا، گفتوگۆیەک لەگەڵ نوسەردا هەیە، لە کاتژمێر 16 تا 16.45، دەربارەی کارە ئەدەبییەکانی و ئەدەبیاتی کوردی.

شوێن:

Blå stället, Angered centrum

Afress: Angereds Torg 13