لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل، دامەزراوەی ڤیم خولێکی بەرهەمهێنانی فیلمی بە مۆبایل بۆ کۆمەڵێک بەهرەمەند کردەوە.
ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی توانای گەنجانی فیلمساز و کردنەوەی دەروازەیەکی نوێیە، تاوەکو بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان، گۆڕانکاریی گەورە لە تێڕوانینیاندا دروست بکەن و لە داهاتوودا ببنە بەشێک لە پێشخستنی سینەمای کوردی.






