شیعرێکی شاعیری کورد محەمەد پاکژ، لە سێیەمین ڕووداوی جیهانیی شیعر لە وڵاتی نەمسا، وەک هەشتەم کاریگەرترین شیعر لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا. ئەم چالاکییە کە لەلایەن دامەزراوەی “ئەمازۆن”ەوە ڕێکخرابوو، تێیدا ٧٩٧ شاعیر لە ٦١ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
دیداری ئەمساڵی ڕووداوەکە لەژێر ناونیشانی “منداڵ و ئاشتی، منداڵ و ئایندە” بەڕێوەچوو. محەمەد پاکژ بە هۆنراوەیەک لەبارەی “منداڵ و جەنگ” بەشداری کێبڕکێکەی کردبوو، کە تێیدا باس لە ئازارەکانی منداڵ و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی جەنگ دەکات، و بەو هۆیەشەوە توانی ئەم دەستکەوتە نێودەوڵەتییە بەدەستبهێنێت.



