ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەهاوڕێیەتیی بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری پێشوی عیراقی فیدراڵ، سەردانی گەلەری دکتۆر لەتیف ڕەشید و ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردیی عەرەبییان کرد.ئەمە یەکەمین گەلەری هەمیشەییە کە کاری هونەری هونەرمەندانی كورد و عەرەب پێکەوە نمایش بکات .
بە ئاستێکیی بەرزیی هونەریی و تەلارسازیی و لەسەر بنەما کلتورییە خۆماڵییە ڕەسەنەکان، بەدەستپێشخەریی و لەسەر ئەرکی تایبەتیی دکتۆر لەتیف ڕەشید بنیاتنراوە.






