ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان دارۆ عەزیز سەرپەرشتیاری گشتیی و ڕێکخەری فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام لە وڵاتی بەریتانیا و سەردار خەلیل و کامەران سوبحان و شێرکۆ خانزادی ئەندامانی بۆردی کوردستانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام، کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لەپای پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ دیدارو خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام، سەردانیان کردبوو.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر خولی دووەمی فێستیڤاڵەکە کرا، کە وابڕیارە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧دا بەڕێوەبچێت.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.