Search
Close this search box.

، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان دکتۆر چۆمان هەردی و دکتۆر ئاراس فەتاح لە ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردی.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پڕۆژە کلتوریی و ڕۆشنبیرییەکان کرا.

پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی و چەند کتێبێکی نوێی پێشکەشکردن، کە پارێزگاری سلێمانی ئەرکی لە چاپدانیانی لەئەستۆ کرتووە، لەوانە ئەلبومی تابلۆکانی هونەرمەندی داهێنەری نێودەوڵەتیی کورد ڕەوانشاد لالە عەبدە، چاپی ئینگلیزیی ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیای بەڕێز بەختیار عەلی، (مێژووی سەرهەڵدان و گەشە و نووسینەوەی موزیک بەنۆتە)ی بەڕێز دکتۆر بەرزان یاسین لە فەرەنسا، وێنەی کورد لە هونەری فەرەنسییدا؛ ڕێکخراوی ئاسیا بۆ کلتورو هونەر، نوسینەکانی شێخ نوری شێخ ساڵح؛ ڕەوانشاد ئومێد ئاشنا.