ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگادا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە گەرمی پێشوازیی لە مامۆستای پایەبەرز و هونەرمەندی مەزنی کورد، مەزهەری خالقی، سەرۆکی ئینستیتوتی کەلەپووری کورد و وەفدی هاوڕێی کرد. لە دیدارێکدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی پەرەپێدانی فەرهەنگ و هونەری ڕەسەنی کوردی و جەخت لە پشتیوانیکردنی ئینستیتوتی کەلەپوور کرایەوە، وەک قەڵایەک بۆ پاراستنی مێژوو و ناسنامەی شارستانییمان. لە کۆتاییدا، وەک وەفایەک بۆ خزمەتە پڕ بایەخەکانی، پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستا مەزهەری خالقی کرد.




