ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز سیروان ساڵح محەمەد، ڕێکخەری فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی نیویۆرک لە کوردستان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی نیویۆرک لە شاری نیویۆرکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا کرا، کە پارێزگاری سلێمانی یەکێک دەبێت لە پشتیوانەکانی.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.


