پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە چالاکوانی بواری شوێنەوار سالار مەحمود ئەحمەد کرد

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە چالاکی بواری شوێنەوارناسیی بەڕێز سالار مەحمود ئەحمەد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بایەخدان بە پاراستن و ئاوەدانکردنەوەو تۆمارکردنی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کرا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی لەپای دڵسۆزیی و کاری خۆبەخشانەیان پێشکەشکردن.