ماڵی ئەدەبی گدانسک دەرفەتێکی ناوازەی هاونشینی بۆ نووسەران و هونەرمەندانی شێوەکاری ڕادەگەیەنێت.
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟
داواکارییەکان زیاتر بۆ ئەو گروپە دوو کەسییانەیە کە پێکهاتوون لە نووسەرێک و هونەرمەندێکی شێوەکاری. نووسەران و هونەرمەندان دەتوانن بە تەنهاش داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام پێشینە بۆ دووانەکانە لە وەرگرتندا
ماوەی مانەوە ٢ بۆ ٥ هەفتە (دەکرێت بکرێتە دوو سەردانی کورتتر).
کات: لە نێوان سەرەتای مانگی نیسان (٤) تاوەکو ناوەڕاستی تەمموزی (٧) ساڵی ٢٠٢٦.
ئەو پێداویستیانەی دابین دەکرێت
شوێنی نیشتەجێبوون دابینکراوە و هەفتانە بڕی ١،١٠٠زڵۆتی پۆلەندی (٢٩٥$) بە هونەرمەندان و نوسەری بەژداربوو دەبەخشرێت. هەروەها دەرفەتی بەشداریکردن لە چالاکییە کولتوورییەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەژداربوان دەڕەخسێنێت.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:


