Search
Close this search box.


ڕێکخراوی (Espace Pandora) و کتێبخانەی گشتیی لیۆن ، پڕۆگرامی هاونشینی “رێنێ لێینۆ” بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕادەگەیەنن. ئەم پڕۆگرامە بۆ ئەو شاعیر و نووسەرانەیە کە زمانی فەرەنسی دەزانن و بە زمانی فەڕەنسی دەنووسن و کارەکانیان گوزارشت لە “گیانی بەرەنگاری” دەکات لە هەموو ڕەهەندەکانیدا.

بەرواری پڕۆگرامە هاونشینیەکە بۆ ماوەی یەک مانگە (تیشرینی یەکەم- تیشرینی دووەمی ٢٠٢٦).

بڕی (٢٠٠٠) یۆرۆ دەبەخشرێت بە نوسەرەکە و شوێنی نیشتەجێبوونی لە شوقەیەکی تایبەت لە شاری ڤێنیسیۆ بۆ دابین دەکرێت.

مەرجەکانی وەرگرتن

  • زمان: دەبێت پڕۆژە ئەدەبییەکە بە زمانی فەڕەنسی بێت (شیعر، پەخشانی شیعری، یان کورتە نووسین).
  • ئەزموون: ئەو نووسەرانەی کە پێشتر (١ بۆ ٣) کتێبیان لە ڕێگەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەوە بڵاوکردووەتەوە.
  • بڵاوکراوەی نوێ: پێویستە لانی کەم یەکێک لە کتێبەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا چاپ کرابێت.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ٢٨ی شوباتی٢٠٢٦

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://espacepandora.org/portfolio-item/la-residence-2025

 Résidence René Leynaud_2026.pdf 

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵەوە بکەن:

direction@espacepandora.org