شەوی ١٣/ ١٢/ ٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز نەجاتی عەبدوڵڵا ڕاوێژکاری بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تیپی ژەنیارانی هاوبەشی ئیسپانیی – کوردیی، کە بەمەبەستی تۆمارکردنی بەرهەمێکی هونەریی هاوبەش بە سەرپەرشتیی ژەنیاری نێودەوڵەتی کوردستان هەژار زەهاوی بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢١ لە سەنتەری شاری سلێمانیدا سەردانی سلێمانیان کردبوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ کارە هونەریی ناوازەکانیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
