ئەمڕۆ٢٤-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز هونەرمەند نەوژین محەمەد، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پڕۆژە هونەرییەکانی بەڕێزیان کرا، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ کارە هونەری و پێشنیازە شایستەکانی دەربڕی.
