کتێبخانەی ئەوقاف لە سلێمانی، یەکێکە لە گرنگترین و دەوڵەمەندترین مەلبەندە کولتوری و ئاینیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە مێژوویەکی دێرین و پر لە سەروەری لە پاراستنی دەستنووس و سەرچاوە دەگمەنەکاندا هەیە. سەرچاوەی ئەم کتێبخانەیە کتێبخانەی بابانییەکانە لە قەلاچوالان، کە لە کاتی دروستکردنی شاری سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و دواتر وەک کتێبخانەیەک ڕێکخراوەتەوە و زانای ناوداری کورد شێخ معروفی نۆدێ کە لەو کاتەدا مودەڕیسی مەدرەسەی ئاینی قەلاچوالان بووە، بووە بە ئەمینداری کتیبخانە و لەپاش خۆی کاک احمدی شێخ ی کوڕی ئەمینداری کتێبخانەی گرتوەتە ئەستۆ، تا لە ساڵی( ١٩٧٨ ) کراوە بە بەڕێوەبەرایەتیەک و تا ئەمڕۆ دەست بەدەست پارێزراوە.





