Search
Close this search box.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان نەقیبی سەندیکاکانی هونەرمەندانی عێراقی فیدراڵ و کوردستان، بەشداریکرد لە یادی پەنجاو شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد، چەپکەگوڵی پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن.
هەر لەیادەکەدا پیشانگەی هاوبەشی شێوەکاری هونەرمەندان (عەلی جۆڵا، محەمەد فەتاح، نیاز عوسمان) کرایەوەو بڕیارە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت.