پرۆگرامی گرانتی Masarat کە لە لایەن British Council ەوە ڕێکدەخرێت، پڕۆگرامێکە بۆ هاندانی داهێنان لە بوارەکانی ئەدەب، دیزاین، فاشن، فیلم، تەلارسازیی، میوزیک، شانۆ، دانس(سەما) و هونەری بینراو لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە. ئەم پڕۆگرامە ٢٠ پڕۆژە لە باشترینەکانی ئەو بوارانە هەڵدەبژێرێت و بە لایەنی کەمەوە ٣ پڕۆژە لە عێراق هەڵدەبژێردرێت. بودجەی پرۆژەکە نابێت لە ٤٠٠٠ پاوندی بەریتانی کەمتر بێت و نابێت لە ١٠٠٠٠ پاوندی بەریتانیش زیاتر بێت. کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەبێت لە نێوان ١/٤/٢٠٢١ بۆ ٣١/١٠/٢٠٢١ بێت.پڕۆژە پێشکەش کراوەکان دەبێت داهێنەرانە بن و وەڵامێک بن بۆ کێشەیەک یان ئاڵنگارییەکی جیهانی یان ناوخۆیی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە یان وڵاتەکە دەبێتەوە.کێ دەتوانێت پرۆژە پێشکەش بکات؟ئەم گرانتە کراوەیە بۆ وڵاتانی سوریا، ئوردن، لوبنان، فەڵەستین، یەمەن و لە نێوانیشیاندا وڵاتی عێراق. هونەرمەندان، گروپەکان و کۆمەڵ و ڕێکخراوەکان دەبێت سەر بە یەکێک لەو وڵاتانە بن، وە دەکرێت هونەرمەندێک خەڵکی عێراق بێت و لە یەکێک لەو وڵاتانە نیشتەجێ بێت.بە گروپ یان بە تەنها، یان لە ڕێگەی کۆمەڵ و ڕێکخراوەوە پڕۆژەکانتان دەتوانن پێشکەش بکەن.مەبەستی ئەم گرانتە یارمەتیدانی هونەرمەندی لۆکاڵە.ئەم گرانتە چانسی زیاتر دەداتە هونەرمەندی گەنج و بەهرەمەند کە پێشتر بواری وەرگرتنی گرانتیان نەبووە وە بە تایبەت چانس دەدات بە هونەرمەندی ژن و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.گرانتەکە دەکرێت بۆ چ شتێک بەکار بێت؟(ئەم لیستە دەکرێت چالاکی زیادتر لە خۆ بگرێت)بەرهەمهێنانی کاری هونەری نوێئیڤێنتی پێشانگا و پێشکەش کردنپرۆژەی پەروەردەیی هونەری (مەشق پێکردنی هونەرمەندان، وۆرکشۆپ، ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی)پرۆژە و پلاتفۆرمی داهێنەرانەی دیجیتاڵی*گرانتەکە وا چاوەڕێ دەکرێت لەم بوارانەدا خەرج بکرێتپارەدان بە هونەرمەندان و کەسانی سەرەکی پرۆژەکەتێچوی بە کرێگرتنی شوێن یان ستودیۆتێچوی بەڕێوەچونی ئیڤێنت، وۆرکشۆپ وچالاکی بەرجەستە و دیجیتاڵیکڕینی جیهاز و کەل و پەل و پێداویستی دیکەگرانتەکە چ بوارێک ناگرێتەوە؟گرانتەکە نادرێت بە پرۆژەیەکی داهێنەرانە کە لە دەرەوەی عێراق، ئوردن، سوریا، فەڵەستین، لوبنان یان یەمەن ئەنجام بدرێت،گرانتەکە نادرێت بە کارێکی پێشتر تەواوکرابێت یان بۆ درێژەدان بە کارێکی ئەنجامدراو.گرانتەکە نادرێت بە پرۆژەیەک کە پلانی گەشتی نێودەوڵەتیی لە خۆ بگرێت.پرۆژەیەک کە لە لایەن ناوەندێکی ئەکادیمی یان ڕێکخەرێکی فەندەوە پێشکەش بکرێت.پرۆسەی پێشکەش کردن:هەموو پرۆژەکان دەبێت بە ئۆنلاین لە ڕێگەی لینکەکەی خوارەوە پێشکەش بکرێنپێشکەشکردنەکە دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی بێتhttps://iraq.britishcouncil.org/…/masarat-grants-for…بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ئیمەیڵەوە بکە:

MENAartsgrants@britishcouncil.org