ئێمە هەموو ساڵێک بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی پەیامی بلەیندید پۆتری

ین بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر. ئەم هەفتەیە ئێمە سەردانی ساڵانی ڕابردووی ئەم ئەستێرە گەشەی شاری سلێمانی دەکەین بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پەیامی ساڵانەیان. “ئەم پەیامە بایەخ بە ڕۆڵ و گرنگیی شیعر لە جیهانی ئێستادا دەدات، جیهانێک کە تێیدا بەردەوام ئاشتی و پێکەوەژیان لە پاشەکشەدان و شەڕ و توندوتیژی و نادادپەروەری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنن. ئایا شیعر دەتوانێت لە جیهانێکی ئاوادا چی بکات؟هەروەها بایەخی شیعر لە ژیانی شەخسیی شاعیردا و تێڕوانینی ئەو شاعیرە بۆ دنیای شیعر. پەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر، دەیەوێت سەرنجەکان لەسەر شیعر چڕتر بکاتەوە و پێمان بڵێت شیعر چییە و چی پێ دەکرێت. ناوەندی باڵندە، بۆ ساڵی ٢٠١٩، شاعیری کورد، بەختیار عەلیی بۆ نووسینی ئەم پەیامە هەڵبژاردبوو” – باڵندەپەیامی باڵندە بۆ ڕۆژی جیهانیی شیعر/٢٠١٩لە ستایشی شیعرێکدا کە هەمیشە بەجۆرێکی ڕەها نوێگەر بێت”هەموو جارێک ئەو پرسیارە گەورەیە دێتەپێشێ: بۆ شیعر پێویستە؟. بۆ ناتوانین و نابێت دەستبەرداری شیعر ببین؟. پرسیارێکی دووبارە و ئەبەدی کە هەموو ڕۆژێک بۆ وەڵامی نوێ دەگەڕێت. ئێمە ڕۆڵەی سەردەمێکین تا دێت بەرەو ناجیدییەت هەنگاودەنێت. مرۆڤەکان لە زۆربەی چالاکییەکانیاندا خۆیان لە پرسیارە گەورە و گرنگەکان دەدزنەوە. ژیانی مرۆڤەکان خاڵی بۆتەوە لە پرسیار دەربارەی ماهییەتی جوانی و مانای ژیان و مانای زمان. مرۆڤەکان هەڵپەیانە بگەن بە جۆرێک لە «ئاسوودەیی گەمژانە»، ئاسوودەییەک کە لەسەر فەرامۆشکردنی بیرکردنەوە و لە بیرچوونەوەی جوانی دامەزراوە. سادەیی و سەتحییەت چۆتە ناو زۆربەی کایەکانەوە، شیعر خۆشی لەو مەترسییە گەورانە بەدەر نییە. شیعر وەک هەموو شتەکانی تر لە مەترسیدایە. ناتوانین دۆخی شیعر لە دۆخی گشتی مرۆڤ جیابکەینەوە، مرۆڤێکی نابەرپرس، مرۆڤێک کە ڕێزی سروشت و جوانی و ژیان نەگرێت، ناتوانێت شیعریش لەگەڵ خۆیدا بەرەو مردن و سەتحییەت نەبات. شیعر لە هەموو شوێنێک لە بەر هەڕەشەیەکی گەورەدایە.”بفەرموون ئێوە و درێژەی پەیامەکە http://balinde.com/balinde-message-2019-sorani/#WPD#WorldPoetryDay#March21#UNESCO