بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەحمەد محەمەدی شاعیری دیاری کورد لە چەند شارێکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە سازبکات
کۆڕەکان لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شارەکانی (شتوگارت ـ نورنبێرگ ـ بەرلین) سازدەکرێن
کۆڕەکان بە سەرپەرشتی هەریەک لە کۆمەڵەی کوردی شتوگارت لە شتوگارت، ناوەندی کلتوری کورد و ئەڵمان لە نۆرنبێرگ و گروپی کابارێتی کورد لە بەرلین سازدەکرێن

ئەحمەد محەمەد ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لە دایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە‌و شارە تەواو كردووە، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی‌ و ئاوێزانی موزیكیان كردووە‌ و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیووە، هەروەها دیوانەکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی، ئیتاڵی و فەرەنسی