ئەمڕۆ٢-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، تەلاری نەخۆشخانەی کۆنی ئینگلیزەکانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە، کە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی وەک یەکێک لە خانووە کۆن و شوێنەوارییەکانی شاری سلێمانی نوێکراوەتەوەو وابڕیارە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی و بە هەماهەنگیی کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەو شارە ئەدەبییە داهێنەرەکانی جیهان بکرێتە کتێبخانەیەکی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی.هەر لەم سەردانەدا پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی توێژینەوەیەکی شوێنەوارناسیی زانستیی و شایستە بە شوێنەوارە دێرینەکانی ناوچەی بێستانسوور بە زمانی ئینگلیزیی، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانییەوە ئامادەکراوە، چاپ بکات.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/07/449513563_787470693547339_1255057332905910898_n-768x768.jpg)