ئەمڕۆ١٥-١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە هونەرمەندی بەڕێز (ئەحمەد جۆڵا) کە بەنوێنەرایەتی دەستەی هونەرمەندانی سلێمانی بە مەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانیە بەردەوامەکانی بۆ بوارە هونەرییە جیاجیاکان و بەتایبەت پشتیوانی دەستەی هونەرمەندانی سلێمانی کە بەپێی پرۆگرامێکی شایستە هونەرمەندانی کوردستان لە شوێنە جیاجیاکاندا بەسەر دەکەنەوە، سەردانی کردبوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.