ئەمڕۆ١٠-١٠-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە ڕاگەیاندنی دیجیتاڵ میدیای (کوردڕاوم) کە دیجیتاڵ میدیایەکی کەلتوریی هزرییە، بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەو شرۆڤەو هەڵسەنگاندن و بەرهەم و بابەتە ئەدەبیی و کەلتوریی و فیکرییەکان، بەهەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو و سلێمانی.پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆی بۆ ئەم پڕۆژەیە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/07/449513563_787470693547339_1255057332905910898_n-768x768.jpg)