ئەمڕۆ١٩-٨-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان (عەبدولمەجید فەرەج و ئەمیر محمد فەقێ فەرەج) لە بنەماڵەی کەسایەتیی ئایینی و ڕۆشنبیریی و ئەدەبیی کوردستان مامۆستا (شەکیب واژەیی).لە دیدارێکدا کۆبەرهەمی شەکیب واژەییان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد. پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/07/449513563_787470693547339_1255057332905910898_n-768x768.jpg)