ئەمڕۆ١٦-٧-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆری ئەندازیار فوئاد عەبدوڵڵا عەلی، کە بەمەبەستی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی ئەندازەیی هونەریی لەسەر شێوازی (داینامیک ئارت) بۆ شاری سلێمانی و کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی کردبوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی و بڕیاریدا ئەم پڕۆژەو کارە ئەندازەییە هونەرییانە لە زوترین کاتدا لە شاری سلێمانیدا لە شوێنی شیاودا دابنرێن.