سیانزەهەمین پێشانگای شێوەکارانی سلێمانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ١٠-١٠-٢٠٢٠، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و بەچاودێریی و پشتیوانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سیانزەهەمین پێشانگای شێوەکارانی سلێمانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە کرایەوە.لەم پێشانگایەدا نەوەد هونەرمەندی بەهرەمەند چەند کارێکی شێوەکاریی و سیرامیک و هەڵکۆڵین بەشدارییان کردووە.