ئەمڕۆ١١-١٠-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز مامۆستا سەڵاح ڕەوف، مامۆستاو پیری هونەرو ئاوازدانەرو میوزیکژەنی کارامەو بەهرەمەندی کورستان، لە دیدارێکدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیان کرد بۆ بەرەوپێش بردنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردیی و توێژینەوە بەردەوامەکانی لەسەر ئاوازو مۆسیقای کوردی.