ئەمڕۆ٨-١٢-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە هونەرمەندی بەڕێز ڕۆستەم ئاغالە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو بەرهەم و چالاکیە نوێکانی بەڕێزیان کرا. پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی پارێزگای بۆ دووپاتکردەوەو بڕیاریدا پشتیوانی هەردوو شاکاری بەهرەمەندانەی بەڕێزیان (نیگارەکانی شاماران) و (ئێمە کاکەیین) بکات، کە بەشێکی دیارن لە ناسنامەو ڕەسەنایەتی کوردستان و مرۆڤایەتی و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ بەڕێزیان خواست.