ئێوارەی دوێنێ ٨-٩-٢٠٢٣ لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی و لە چوارچێوەی دیداری سلێمانی بۆ کەلتور و هونەر، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاوازی گەلان بەبەشداری گۆرانیبێژ و گروپە میوزیکیە بەناوبانگەکانی کورد و ناوچەکە، دەستی بە کارەکانی کرد، کە وابڕیارە ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە لە هەواری شار ساز بکرێت و دەبێتە یەکەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی میوزیک و گۆرانی لە کوردستان و گەلانی ناوچەکە لە شاری سلێمانیەوە، لەڕێگەی ئاواز و گۆرانیەوە، ئاوازی پێکەوە ژیان و ئازادی دەچڕن. بۆ ئەمساڵ، ٢٠٢٣، فێستیڤاڵ لە ڕۆژانی (٨ و ٩، ١٠ و ١١ ی ئەیلول) لە کاتژمێر ٦:٣٠ ی ئێوارە بۆ ١٠:٣٠ ی شەو بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی سلێمانی فێستیڤاڵێکی بێ وێنە دەبێت، کە نمایشکارە دیارەکان و گرووپە مۆسیقییەکان لە چەندین کلتوری جۆراوجۆر کۆ دەکاتەوە، وەکو:-عەلی ڕەزا قوربانی-گروپی تەکات-ڕاستاک-هەژار زەهاوی-پەرڤین چاکار -گروپی میراز-کیژانی سلێمانی -عەلیم قاسمۆڤ و فەرعانە قاسمۆڤ -کیژانی هیرای-ژێداری نیشتمانی عێراق بۆ ئاوازی ڕەسەن، بە ڕێبەرایەتی مایسترۆ عەلا مەجید.

https://fb.watch/mYciAidc4a/