ڕێکەوتی ٢٢/ ٤/ ٢٠٢٤، ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ، بەشداریکرد لە کردنەوەی فێستیڤاڵی ژینگەپارێزیی و کشتوکاڵیی و هونەریی (خۆژێنیی، سەربەخۆییە!)، کە لەلایەن دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە هاوکاریی دامەزراوەی رۆزا لۆکسمبۆرگ، بە بەشداریی ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ و دەستەیەک لە دامەزراوە زانستیی و ئیدارییەکانی بواری کشتوکاڵ و ژینگە و جووتیارانی نموونەیی سلێمانی ڕێکخراوەو لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣-٤-٢٠٢٤ لە پارکی ئازادی و گوندی دێرێی خواروو بەڕێوەدەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا وۆرکشۆپی قڕکەرەکان، و ناساندنی رۆمانی گرافیک (کۆمیک)ی کشتوکاڵ لە کوردستان و عیراق، و پێشانگای مێژووی زارەکیی جووتیاران، و دەسکەوتەکانی کشتوکاڵ و ژینگە، و فیلم و مێزگردی تایبەت بەو بوارانە پێشکەش دەکرێت.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0010-772x1024.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0012-1024x768.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0014-1024x768.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0019-1-1024x693.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0032-1024x768.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0037-1024x768.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0042-1024x768.jpg)
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/04/IMG-20240423-WA0048-1024x802.jpg)