ئۆفیسی ئۆدیسا شاری ئەدەبی یونسکۆ، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆزمۆپۆلیسی ئۆکرانی، بانگەوازی پێشکەشکردن بۆ (پڕۆگرامی هاونشینی ئەدەبیی لە ئۆدیسا) ڕادەگەیەنێت. بانگهێشتی نووسەرانی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ دەکرێت بۆ بەسەربردنی ماوەی مانگێک لە شاری ئۆدیسا، کە گەورەترین بەندەری ئۆکرانیایە لەسەر دەریای ڕەش و یەکێکە لە دیارترین شارە ئەدەبییەکانی ئەوروپا، کە بە زیرەکی و کولتوورە زیندووەکەی لە بوارەکانی نووسین، بڵاوکردنەوە، وەرگێڕان و گفتوگۆی گشتیدا دەناسرێتەوە.
ئەم پڕۆگرامە هاونشینییە کات و شوێنی پێویست بۆ نووسەری هەڵبژرراو دەڕەخسێنێت، بۆ بنووسین، و توێژینەوە ، گەڕان بەنێو کۆڵانە مێژوویی و گەڕەکە کۆنەکانی ژینگەی بێوێنەی ئۆدێسادا.
ئەوەی دابین دەکرێت:
پشتگیری گەشت: تا بڕی ٣٥٠ یۆرۆ بۆ تێچووی گەشت لە ئەوروپاوە.
شوێنی نیشتەجێبوون: شوقەیەکی تایبەت لە سەنتەری مێژوویی شاری ئۆدێسادا.هەروەها بڕی ٥٠٠ یۆرۆ بۆ خەرجی مانگانە.
پەیوەندییەکان: ناساندن بە نووسەران، وەرگێڕان و ڕۆشنبیرانی ئۆدیسا.
چالاکی: دەرفەتی بەشداریکردن لە چالاکییە ئەدەبییە گشتییەکان.
ئەرکەکان:
نووسەران ئازادن لەوەی چۆن کاتەکانیان بەسەر دەبەن. تەنها داوای ئەم دوو ئەرکە دەکەین:
١. بەشداریکردن لە یەک یان دوو چالاکی ئەدەبی گشتی.
٢. نووسینی دەقێکی کورت وەک ڕەنگدانەوەیەک لەسەر ئەزموونی نیشتەجێبوونەکە لە دوای تەواوبوونی.
ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
نمونەی نووسین بە هەر زمانێک بێت وەردەگیرێت بەڵام ئەگەر کارەکانت بە زمانەکانی (ئینگلیزی، ئۆکرانی، یان ڕووسی) نین، وەرگێڕانێکیان لەگەڵدا بنێرە.
دوا کات بۆ بەژداریکردن: ٢٠\٧\٢٠٢٦
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://cosmopolis.com.ua/programmes/residencies/literary-residency


