ئەمڕۆ٣-١٢-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز هونەرمەندو ئەرشیفەوان (ئاسۆ عومەر سوارە)، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی ئەلبومی سلێمانی ١٧٨٤ – ١٩٩١ (سلێمانی و خاکی) کرا.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی پێشکەشکردن و بڕیاریدا کە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی ئەم پڕۆژە مێژووییە کەلتورییە بەڵگەنامەییە بە تیراژێکی شیاو چاپ بکرێت.