رۆژى تابلۆ
ناوەندی ٧ رەنگە بەهاوكاری گەلەری گەزیزە و بە پشتیوانیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی فێستیڤاڵی (رۆژی تابلۆ) بۆ یەكەمینجار لە كوردستان ساز دەكات.رۆژی تابلۆ هەوڵێكی ترە بۆ بە كلتوركردنی تابلۆی شێوەكارانی كورد لەناو ژیانمانداو ئەم فیستیڤاڵە ژمارەیەك تابلۆی شێوەكاران دەخاتە ڕوو كە لە ستایل و ئەندازەی جیاوازدایەو شێوەكاران لە رێگای ماتریاڵە جیاوازەكانیانەوە توانیویانە جوانترین تابلۆ بنەخشێنن و هۆكارێك بێت بۆ رازاندنەوەی ماڵ و هۆتێل و دامەزراوە حكومییەكان و كافتریاو ریستۆرانت و ئۆفیسەكان.فیستیڤاڵەكە رۆژی ١ / ٣ / ٢٠٢٠ سەعات ٣ لە ماجدی مۆڵ دەستپێدەكات و بەهەماهەنگی میوزیك و گۆرانی نمایشی تابلۆكان دەكرێت، لەهەمانكاتدا چەند شێوەكارێكیش راستەوخۆ كاردەكەن.شایانی باسە فیستیڤاڵی رۆژی تابلۆ ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت.