ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ /٦/ ٢٠٢٥، ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، بەشداریی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆی کرد، کە لە شاری (ئۆنگیا لیبا)ی فەرەنسا، لەژێر ناونیشانی (کولتور و زیرەکی دەستکرد؛ ڕەنگڕێژیی داهاتووی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ)دا ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە وتاری سەرۆکی تۆڕەکە (ئێرنستۆ ئۆتۆنێ) و پارێزگاری شاری ئۆنگیا لیبا (فیلیپ سیۆغ) دەستیپێکرد، ڕەهەندەکانی کاراکردنی زیرەکی دەستکرد لە پەرەپێدانی داهێنان و ستراتیژەکانی بەرەوپێشبردنی شارەکاندا و ڕۆڵی پەرەسەندووی کولتور لەو پێناوەدا، خرایەڕوو.













