بوچۆن، شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ پڕۆگرامێکی هاونشینیی بۆ نوسەرانی شارە ئەدەبیەکانی یونسکۆ ڕادەگەیەنێت. هاونشینیەکە نزیکەی ٤ هەفتە دەخایەنێت و میوانداری دوو نووسەر دەکات کە تیایدا نووسەران، شاعیران، وەرگێڕان، ڕۆماننوسان و دیزاینەرانی کۆمیک/گرافیک دەتوانن لەم دەرفەتە ئەدەبیەدا بەشداری بکەن، بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی، بووژاندنەوەی بزاوتی کایەی ئەدەبی و دروستکردنی ژینگەیەکی ناوازە بۆ پەرەپێدانی کارە نوێکان.
زانیاری دەرفەتەکە:
وادەی کۆتایی پێشکەشکردن: ٣١\٨\٢٠٢٥
بەرواری دەستپێکردن: مانگی ١١\٢٠٢٥
تکتی ڕۆشتن و گەڕانەوەی گەشتکردن بە فڕۆکە دابینکراوە.
گواستنەوەی ناوخۆیی لە کاتی گەیشتن و ڕۆشتنەوەدا دابینکراوە.
دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ماوەی نزیکی مانگێک
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
پەیوەندی بە شارێکی ئەدەبی یونسکۆوە هەبێت لە دەرەوەی کۆریای باشوور.
لانی کەم یەک بەرهەمی چاپکراوی هەبێت (ئەدەبیات، وەرگێڕان، کۆمیک، گرافیک)
شارەزای زمانی ئینگلیزی یان کۆری بێت بۆ پەیوەندیکردن.
ئاشنایی لەگەڵ کلتور و ئەدەبی کۆرییدا هەبێت.
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە وردەکاری تەواو ببینن و داواکاری پێشکەش بکەن؛
http://bucheoncityofliterature.or.kr/…/basicboard/view…