ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەدیوانی پارێزگادا، بەئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامەکانی شارباژێڕ و ماوەت و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتیی بۆردی جیۆپارکی نیشتیمانیی و جیهانیی ناوچەی شارباژێڕ کرد. لەکۆبوونەوەکە ڕێکاری پێویست بۆ تۆمارکردنی ناوچەی شارباژێڕ وەک پارکێکی جیۆپارکی نیشتیمانیی و جیهانیی لە یونسکۆدا، دیاریکران.


