Search
Close this search box.

ناوەندی کەشکۆڵ بۆ هونەر و کلتوور لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ یەکەمین دیداری کوردناسی لەناو زانکۆی ئەمریکی ڕێک دەخات.

زانیار و توێژەر و هونەرمەندان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرانسەری دنیاوە دەبنە میوانی ئەم دیدارە سێ ڕۆژییە و شەنوکەوی بواری کوردناسی دەکەن.

وێڕای گفتوگۆ و وتووێژ لەبارەی کوردناسییەوە، چەند پێشانگایەکی شێوەکاری و کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی پێشکەش دەکرێن. هەروەها پێشانگایەکی کتێب بۆ خستنەڕووی نوێترین بەرهەمە ئەکادیمی و ئەدەبییەکان بە چەندین زمانی جیاواز دەکرێتەوە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بەرنامە و چالاکی و بەشداربووان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.