ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان یادمان دەخاتەوە، کە وشەکان چۆن سنوورەکان تێدەپەڕێنن.
ئەم هەفتەیە، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ بە هاوبەشی ١٣ شاری دیکەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ، هەموو ڕۆژێک هۆنراوەی دوو شاری بەشدار بڵاودەکاتەوە بە سێ شێواز:
زمانی ڕەسەنی هۆنراوەکە، زمانی ئینگلیزی و زمانی شیرینی کوردی.
بەم کارە هاوبەشانەمان، نەک تەنها بۆ ئەدەب، بەڵکو بۆ ئەو پردانەش کە وەرگێڕان لە نێو کۆمەڵگا و کلتورەکاندا دروستیان دەکات، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.
ئەم هۆنراوەیە لەلایەن ڕوبی پینەر لە شاری ئەدەبیی نۆریچ نوسراوە
New Era
Ruby Pinner,
Norwich, UNESCO City of Literature Young Ambassador
After George Szirtes
I do not know another place quite like this.
Where so many footprints have been planted, is
There an untouched spot left? Year after year this place takes the
Stage again: a new costume, a new role, a new face, trading
Old walks and ways for new and still this hall
Is ink-dripping with magic and spells. This History is forever and the
Old world will always find its way home, crawling out from the ancient undercroft.
I do not know walls that have seen the world as these,
Rubbed shoulders with the rich and poor, are
They ready to welcome a new era? Will the
Doors open up and let the young ones fly on the backs of the dragons
That sleep here? The
Light, I’m sure, will shine through but still leave the witches
In peace and let the newborns sing along with the
Symphony of fluttering page after page, the roofbeams
A ribcage armouring the pounding heart, with the
Words of every continent so at home in this house.
I know not what the future holds, of
What mysteries lie beneath the
Ground we break, what treasure
Rests in wait. But it will be the property
Of every age, of
Every footprint from the
Writer, the student, the artist, the teacher, the architect, the businessman.
There is no other place like this.
This is
A pocket stuffed with some of the
Greatest stories ever told, trinkets of time handed down year after year after year, a house
For every thought, every sentence, every language, every poem, play and song.
The Soil is rich with memories that grow with every word,
Ready for the next life to be built.
وەرگێڕانی کوردی؛
سەردەمی نوێ ڕووبی پینەر – شاری ئەدەبیی نۆریچ دوای جۆرج سزیرتس جێیەکی تر شک نابەم تەواو وەک ئێرە. کە چەندین شوێنپێی تێدا چێنرابێت، ئاخۆ ھیچ پنتێک ماوە کە بەرنەکەوتبێت؟ ساڵ لە دوای ساڵ ئەم جێیە دووبارە دێتەوە سەر شانۆ: پۆشاکی نوێ، ڕۆڵێکی نوێ، ڕوخسارێکی نوێ، سەودا بە ڕێگا و ڕێبازی کۆنەوە دەکات بۆ نوێ و ھێشتا ئەم ھۆڵە مەرەکەبی سیحر و جادووی لێدەچۆڕێت. ئەم مێژووە هەتاسەرە و پیرە گەردوونیش ھەمیشە ڕێی خۆی بەرەو ماڵ دەدۆزێتەوە، بە سکەخشێ لە ژێرخانە دێریینەکەوە سەردەردێنێت. دیواری تر شک نابەم کە وەک ئەمانە دنیایان دیبێت، شانیان لە شانی زەنگین و هەژاران خشاندبێت، ئاخۆ ئەوان ئامادەن پێشوازیی لە سەردەمێکی نوێ بکەن؟ ئاخۆ دەرگاکان دەکرێنەوە و ڕێ بە گەنجانێک دەدەن بەسەر پشتی ئەو ئەژدیهایانەوە بفڕن کە لێرەدا دەنوون؟ دڵنیام ڕووناکی تێیدا دەدرەوشێتەوە، بەڵام هێشتاش جادووگەران لە ئارامییدا جێدێڵێت و ڕێ بە تازە لەدایکبووان دەدات گۆرانی بڵێن بەدەم سەمفۆنیای ھەڵدانەوەی یەک لەدوای یەکی پەڕەکانەوە، دارەڕای سەقف وەک قەفەزەی سنگ قەڵغانی دڵی پڕجۆشە، لەگەڵ وشەگەلی گشت کیشوەران بەو چەشنە لە ماڵدان لەم خانوەدا. من نازانم داهاتوو چی هەڵگرتووە، چ نهێنیەک لە ژێر ئەو خاکەدایە کە شەقی دەکەین، چ گەنجینەیەک چاوەڕوانمان دەکات. بەڵام ئەوە موڵکی گشت سەردەمێک دەبێت، موڵکی گشت شوێنپێیەکی نوسەر، خوێندکار، هونەرمەند، مامۆستا، تەلارساز، بازرگانیشە. جێیەکی تری وەک ئێرە لەئارادا نیە. ئێرە گیرفانێکی ئاخنراوە بە هەندێک لە مەزنتریین ئەو چیرۆکانەی تا ئێستا گوتراون، بە خشڵەکانی زەمەن کە دەساودەست ساڵ لەدوای ساڵ گوازراونەتەوە، لانەیەک بۆ هەموو بیرێک، هەموو ڕستەیەک، هەموو زارێک، هەموو شیعرێک، شانۆ و گۆرانیەک. خاکەکەی خەمڵیوە بەو یادەوەرییانەی لەگەڵ هەر وشەیەکدا نمادەکەن، ئامادەیە بۆ ژیانی دواتر کە بنیات بنرێت. |